یه‌كێتی جارێكی تر بیانوێكی بۆ نه‌كشانه‌وه له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق دۆزیه‌وه كشانه‌وه به خراپه وه‌سف ده‌كات
گوته‌بێژی یه‌كێتی له‌باره‌ی پاشه‌كشه له به‌غدا و تێپه‌راندنی پرۆژه یاسایی بودجه، ده‌لێـ”کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق خراپە و، دەرفەت ماوە عەبادی رازیبکەین بودجەمان بەتەواوی بۆ بنێرێت، ده‌شلێـ” با جارێ لەبارەی یاسای بودجەی 2018ی عێراق زیادەڕەی نەکەین. چونکە ماددەی 3 لە یاساکەدا مەتاتییە و دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق رازی بکەین بە تەواوکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سوودبینین لەو ماددەیەوە.”
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوته‌بێژی یه‌كێتی له لێدوانێكی دا بیانوێكی تری بۆ پاشه‌كشه نه‌كردن له عێراق خسته روو، رایگه‌یاند، له ماده‌ی سێی پرۆژه یاساكه‌دا ده‌كرێت سود وه‌ربگرین، زیاده رۆی له‌باره‌ی بودجه‌ی 2018 نه‌كه‌ین، هێشتا كات ماوه له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێك بكه‌وین”.
شایانی باسه كورد له پرۆژه یاسایی بودجه تێبینی هه‌بوو، به زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە 12.67 ەوە بۆ 17%، مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لابردنی دەستەواژە نادەستوورییەکان، خەرجکردنی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاکان، دانانی پشکی پێشمەرگە، دانانی پشکی پارێزگای هەڵەبجە، بودجەی سەروەری کە بە 40%ی کۆی بودجە دانراوە، کەمبکرێتەوە، لەگەڵ تەرخانکردنی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت، بەڵام هیچیان جێبەجێنکراون، تەنیا ئەوە نەبێت کە لە یاسای بودجە ئاماژە بە ناوی هەرێمی کوردستان کراوە.