پەرلەمانتارێكی گۆڕان ڤێلاكەی خۆی بە بڕی ٢ ملیۆن دینار دەدات بەكرێ بە نوسینگەی پەرلەمان
(عومەر عینایەت) بەرپرسی نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە ھەڵەبجە، ڤێلاكەی خۆی داوە بە كرێ وەكو نوسینگەی پەرلەمان و مانگانە بڕی (٢) ملیۆن دینار وەردەگرێت.
بەرپرسی نوسینەگەی پەرلەمانی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە وەك دیاریكردنی شووێنێك بۆ كۆبوونەوەی ئەنجامدانی دانیشتنەكانی پەرلەمان پێشنیاری گرتنی موڵكێك دەكات بەكرێ و دوای رازی بوونی حكومەتیش ڤێلاكەی خۆی بە بڕی كرێی مانگانەی (٢) ملیۆن دینار دەدات بە نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان.
ئەم كارەی ناوبراو لە كاتێكدایە كە بەردەوام ڕەخنە لەبەهەدەردانی سامانی گشتی هەرێم دەگرێت لە لایەن حكومەتەوە، بەڵام خۆی لەگەڵ هەڵكەوتنی یەكەم دەرفەت بۆی سود دەبینێت و سودمەند دەبێت لەو حكومەتەی بەردەوام بە گەندەڵ و بێ بەرنامە ناوی دەهێنێت.