ئەبوبەکر هەڵەدنی: “گۆران بزوتنەوەیەکی دوو ڕووە”
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند “بزوتنەوەی گۆران دوو ڕوون لەکوێ بای بێت لەوێ سەنی خۆیان دەکەن.
لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (هاوڵاتی و دەسەڵات)ی کەناڵی (NRT)دا (ئەبوبەکر هەڵەدنی) سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان باس لەوە دەکات (بزوتنەوەی گۆڕان) هاوپەیمانی هیچ کەس و لایەنێک نیە و لەهەمان کاتدا هیچ هاوپەیمانیەکیش ڕەت ناکاتەوە تا ئەوکاتەی دەگاتە ئەوەی زیانی پێ بگەیەنێت.
هەڵەدنی دەشڵێت؛ ئـێمە پێش ئەوەی باس لەوە بکەین کە دکتۆر (یوسف محمەد) کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەردەوامی پێدا بۆ درێژنەکردنەوەی ماوەی (٢) سال بۆ سەرۆکایەتی کردنی (مەسعود بارزانی) لای بزوتنەوەی گۆڕان لایەنێکی سیاسی باش بووین، بەڵام کاتێک پەردەمان لەسەر ڕاستییەکان لادا بووین بە دوژمنی گۆران و دەیان ناو ناتۆرەی ناشرینیان دایە پاڵمان.
هەڵەدنی دەشڵێت؛ متمانەکردن بە (بزوتنەوەی گۆڕان) هەڵەیەکە و هەر لایەنێک دوو جار متمانەیان پێبکات ئەوا هیچ لە سیاسەت نازانێت.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بەرنامەکە پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان چەند هەڵسوڕاوێکی گۆڕان بە توندی وەڵامی (ئەبوبەکر هەڵەدنی) دەدەنەوە، لەوانە (عادل عەزیز) پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و د. (محمەدکیانی) ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به توندی وهڵامی ئهبوبهكر ههڵهدنی دهدهنهوه .