ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: نیگه‌رانین له تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق به‌و شێوه‌یه
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوویەوە رایگەیاند:” نیگه‌رانین له تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق به‌و شێوه‌یه”.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018 به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/ 3/ 2017 به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرسی تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراقی تاوتوێ كرد كه وێڕای هه‌موو تێبینییه‌كان، به بێ به‌شداریی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، تێپه‌ڕێنرا و په‌سه‌ند كرا. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نێگه‌رانیی خۆی و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی له تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ی به‌و شێوه‌یه ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه تێپه‌ڕاندنی یاساكه به‌و شێوه‌یه پێشێلكردنێكی ئاشكرای بنه‌مای هاوبه‌شی و ته‌وافقه كه عێراقی تازه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی له هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق كرد كه له پرسی یاسای بودجه‌ی عێراقدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بوون و پشتگیری‌یان له‌و یه‌كێتی و یه‌كڕیزییه كرد، هه‌روه‌ها بڕیاری دا ڕۆژانی داهاتوو به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكرنی ئه‌و پرسه كۆببنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه وێڕای هه‌موو كێشه و ناكۆكییه‌كانیش، هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هیوای خواست ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراقدا هه‌یه بگاته ئه‌نجام و له به‌رژوه‌ندیی هه‌موواندا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
دوێنێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌كێشمه‌كێش له‌سه‌ر یاساكه، دواجار لایه‌نه شیعه‌كان و سونه‌كانی عێراق، به بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ـه‌یان، تێپه‌ڕاند.