فۆرین پۆڵیسی: زرێپۆشەکانی عێراق لە دەستی میلیشیاکانی ئێرانە.

گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی ئەمریکی باس لە ئەو زرێپۆشانە دەکات کە لە جۆری ئەبرامزن و ژمارەیەکیان کەوتونەتە دەستی میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران.
گۆڤارەکە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە نۆ لەو زرێپۆشانە لە دەستی ئەو گروپانەن و ئەوەش وای لە ئەمریکا کردووە کە تیمی چاککردنەوەی ئەو زرێپۆشانە لە عێراق بکێشێتەوە،ئەوەش وای کردووە گرفت بۆ زۆرینەی زرێپۆشەکان دروست ببێ کە حکومەتی عێراق لە ئەمریکای کڕیوەو ژمارەیان سەدوو چل زرێپۆشە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ئێستادا داعش کەوتۆتەوە لێدانی سوپای عێراق و لە جموجوڵەکانی بەردەوامە.

Back to top button