به‌رشه‌لۆنه‌ چه‌ند هه‌نگاوێك دووره‌ له‌ نازناوه‌كه‌و ئه‌تله‌تیكۆشی تێپه‌ڕاند

لەمیانی یارییەكانی جه‌وله‌ی (27)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید لەیاریگای كامپ نو رووبەرووی یەكتربوونەوە و به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌و به‌ربه‌رسته‌شی تێپه‌ڕاند.”

پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ یاریگای كامپ نۆی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، هه‌ردوو یانه‌ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ وه‌  لەیارییەكەدا یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی (1 – 0) بردنەوەی تۆماركرد و خۆی لە جامی خولی ئیسپانی نزیكتر كردەوە”.

گۆڵی یارییەكە یاریزانی ئەرجەنتینی (لیۆنێل مێسی) بە لێدانی راستەوخۆ تۆماریكرد و یانەكەی كردە خاوەنی سێ خاڵ، له‌ ئێستاشدا یانه‌ی  بەرشلۆنە خاڵەكانی خۆی بۆ (69) خاڵ بەرزكردەوە و بەجیاوازی (8) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدە”.

Back to top button