سوپای عێراقی تۆپ و تانك و زریپۆشی زیاتر هێناوه‌ته به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م میحوه‌ره
پاش كردنه‌وه‌ی رێگای كه‌ركوك-هه‌ولێر، له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌وه، له سنوری خۆیان، له ئێستادا حكومه‌تی عێراقی زیاتر تانك و زریپۆشی هێناوه‌ته سنوره‌كه و به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه جێگیری كردووه.”
پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ینی، هێزی پێشمه‌رگه به فه‌رمی، ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كه‌ركووكی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌و ڕێگایه ئاسایی ببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه ڕێگاكه بكاته‌وه و هه‌رجاره و بیانوویه‌ك ده‌دۆزێته‌وه، له ئێستاشدا ده‌یانه‌وێت هێز به‌كاربهێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی هێزن و له‌و باره‌وه، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركوك-گه‌رمیان، (عه‌دنان كه‌ركوكی) رایگه‌یاندوه.” كه له ئێستادا دۆخی كه‌ركووك زۆر خراپه و به‌رده‌وام خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شارەدا فه‌رز ده‌كه‌ن و، دیارده‌ی كوشتن به‌رده‌وامه و شه‌و نییه خه‌ڵكی كه‌ركووك له دڵه‌ڕاوکێدا نه‌ژیێن و ”هێزێكی زۆریان هێناوه بۆ كه‌ركووك و له‌ناو شار و ده‌وروبه‌ری بڵاویان كردووەته‌وه.”
كه‌ركوكی زیاتر گوتویه‌تی.” كه له ماوه‌ی ڕابردوودا، پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم تاوانبار ده‌كردا به گرتنی رێگاكه كه‌چی ئێستا حكوومه‌تی عێراقی و هێزه‌كانیان له باتی كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه، شه‌ش تۆپی دوورهاوێژی هێناون و له سنووری پردێ له به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه دایناوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی كێوماڵی سنووری حه‌ویجه ده‌كه‌ن و هێزێكی ئیكجار زۆریان كۆ كردووەته‌وه، كه ئه‌مه بۆ خۆی نیاز خراپی ئه‌وان پیشان ده‌دات.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركوك-گه‌رمیان باس له‌وه‌شده‌كات.” كه خه‌ڵكی كه‌ركووك له بارێكی ده‌روونیی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیێن و ڕۆژانه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ده‌كه‌ن و بێزاریی خۆیان له‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌رده‌بڕن، چونكه ته‌عدای زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و شاره دەکرێت، له ئێستاشدا ئیمه له‌و قه‌ناعه‌ته نین كه حكومه‌تی عێراقی نیازپاكبێت و هه‌وڵی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ربدات.