نهێنی پشت ئه‌و قسه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاشكرا ده‌بێت كه گوتی من ئه‌و كه‌سه‌نیم خۆم شه‌رمه‌زاری میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م
له رۆژانی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم سه‌رۆك بارزانی له كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری دا گوتی ” من ئه‌و كه‌سه نیم خۆم شه‌رمه‌زاری میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م” ئه‌م قسه‌یه زۆر بۆچوونی له‌سه‌ر خرایه روو، به‌ڵام نووسه‌رێكی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان له وتارێكدا چه‌ند نهێنیه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر بارزانی قبوڵی ره‌د كردنه‌وه ریفراندۆمی بكردبا تا دواساتی ته‌مه‌نی له پۆسته‌كه‌ی ده‌مایه‌وه”.
رێبوار كه‌ریم وه‌لی له وتارێكی دا چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی ریفراندۆم و ده‌نووسێـ”ئەگەرچی سەرۆك بارزانی وای دانابوو كە هەر دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بێت، بەڵام مردنی جەلال تاڵەبانی یەكێك بوو لەو هۆكارانەی كە ئەو كارە نەكات. ئەوەش ئەو راستییە دەردەخات كە تاڵەبانی پێش ریفراندۆم مردبوو! بەڵام رانەگەیەندرابوو، ده‌نووسێـ”ئینجا بە رازینەبوونی بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی (هەرچەندە پێش ئەوەش لە بەلاغ و راگەیەندراوەكانیدا دەستەواژەی سەرۆكی هەرێمی بەكار نەدەهێنا) وەك پێشەوا قازی محەممەد لە پێناوی پاراستنی میللەتەكەی چووە بەر پەتی سێدارەی سیاسی، بەڵام دڵنیا بوو لەوەی كە سەركردایەتی گەورەترین هەنگاوی بەدەوڵەتبوونی كوردی كردووە. ئەگەر شەڕی بارزانی بۆ مانەوەی بایە لە كورسیی دەسەڵات، (وەكو ئەوانەی پێش ریفراندۆم ئەو ئیدیعایەیان دەكرد) بژارەكانی بارزانی لە نێوان ئەنجامدانی ریفراندۆم و لە بەرامبەریشدا پاشگەزبوونەوە و حوكمڕانی تا كۆتایی تەمەن فەراهەم بوو”.
هه‌روه‌ها رێبوار كه‌ریم وه‌لی ده‌شنووسێـ”تا لە نزیكەوە جەنابی سەرۆك بارزانی نەبینی و گوێی لێنەگری، رەنگبێ قەت قووڵایی ئەو كارەساتە نەبینی كە لە ئەنجامی خیانەتی 16 ئۆكتۆبەردا، شكۆی میللەتێك وا بە ئاسانی تەسلیمی قەدەر كرا. قەت لەوەش تێنەگەی كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی چەند زاڵمانە و لەپێناوی بەرژەوەندیدا، مامەڵەی لەگەڵ سەرەتاییترین بنچینەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیدا كرد، ده‌شنووسێـ”كاتێك سەرۆك بارزانی لە دوایین میتینگی جەماوەری لە هەولێر گوتی “من ئەو كەسە نیم خۆم شەرمەزاری میللەتی خۆم بكەم”، پشتی پەردەی ئەو قسەیە، ئەو بەڵێنانە بوو كە لە پای پاشگەزبوونەوەی ئەو لە بڕیاری ریفراندۆم (وەك بنچینەی دیموكراسی!) پێی درابوو؛ لە ئەگەری رازیبوونی بە پێشنیازی پاشگەزبوونەوە. سەرۆك بارزانی لە كۆشكی سپی لەلایەن ترەمپەوە پێشوازیی لێدەكرا و لەوێ رادەگەیەندرا كە گشتپرسی دواخراوە، ئێران و توركیاش هەمان پێشنیازی راخستنی فەرشی سووریا‌ن بۆی هەبوو (بۆ ئەوەی بارزانی ئیحراج نەبێت!). ئینجا بەیاننامەیەك لەو وڵاتانەوە دەردەچوو كە پشتیوانی لە مانەوەی سەرۆك بارزانی دەكەن بۆ قۆناغی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا! بەڵام بارزانی ئەوەی نەكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ری نزیك له پارتی ده‌نووسێـ”دەشێ رەخنە لەسەر تەوقیتی ئەنجامدانی ریفراندۆم هەبێ، بەڵام كێ دەیتوانی زەمانەتی ئەوە بكات كە ئەوەی ئێستا بەسەر كوردستاندا هاتووە، قۆناغ بە قۆناغ رووی نەدەدا؟ ئایا دوای حەویجە، سوپا و حەشدی شیعی روویان بەرەو كەركووك وەرنەدەسووڕاند؟ ئایا هەمان ئەوانەی جەلەولا و سەعدیەیان تەسلیمی حەشد كرد، لە 16ی مانگێكی جگە لە ئۆكتۆبەر، وەك ئێستا كەركووكیان تەسلیم نەدەكرد؟