هه‌وڵێكی پارتی بۆ تێكشاندنی ئابلوقه‌ی مخابه‌راتی و ئابووری سه‌ر بازاری سلێمانی شكه‌ستی هێنا
پاش برینی بودجه‌ی له‌لایان به‌غداوه، له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئابلوقه‌یه‌كی ئابووری و مخابه‌راتی خراوه‌ته سه‌ر بازاری سلێمانی هه‌ر له سه‌ره‌تایی قهرانهكه زیاتر له 4 ملیار دۆلار له ناو بازار و بانكه‌كانی سلێمانی پاشه‌كشه‌ی پێكراو، به‌ته‌واوی دۆخی ئه‌و شاره برایه ناو گه‌مه‌یه‌كی مخابه‌راتی و سیاسی كه سه‌ره‌تاكه‌ی له راكێشانی پاره له‌ناو بازار و ئابلوقه‌ی ئابووری ده‌ستی پێكردووه”.
شاره‌زایانی ئابووری دۆخی ئابووری شاری سلێمانی و بازاری ئه‌و شاره به كاره‌سات و مه‌ترسی وه‌سف ده‌كه‌ن، وه پێشیان وایه راسته یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان برینی مووچه و بودجه پارێزگاكان بووه له‌لایان به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بوه جێگایی سه‌رسورمان له‌جیاتی پاره خستنه ناو بازار بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له قه‌یرانی دارایی بگرێت، پاره له سلێمانی و بازاری ئه‌و شاره و بانكه‌كانی راكێشراو ئه‌وه‌شه وا له ئه‌م شاره ده‌كات جیاوازتر له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان له‌رووی ئابوور ده‌ركه‌وێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانی باس له هه‌وڵێكی پارتی ده‌كات بۆ تێكشاندنی ئابلوقه‌ی ئابووری و مخابه‌راتی سه‌ر بازاری سلێمانی ده‌رباز كردنی خه‌ڵك له‌و ئابلوقه ئابووری و مخابه‌راتیه ده‌لێـ” ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر تیمێكی پسپۆری پارتی به‌ئاگاداری هه‌ندێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی كرا، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بازار و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێژه‌ی ستانداردی پاره‌ی له‌و شاره، پاشان ئێرانیه‌كان له‌و هه‌وڵه‌ی پارتی ئاگادار ده‌بن و دڵگران ده‌بن له‌وه‌ی كه تیمێكی پسپۆری پارتی له بازاره‌كانی سلێمانی جوڵه‌یان هه‌یه، داوایی روونكردنه‌وه‌یان كردووه، له به‌رپرسانی شاری سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌و تیمه‌ی پارتی له بازاری سلێمانی”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” سه‌ره‌تا كاره‌كه‌ی تیمی پارتی بۆ تێكشاندنی ئابلوقه‌ی ئابووری و مخابه‌راتی سه‌ر بازاری سلێمانی، به‌نهێنی بووه، پاشان ده‌ركه‌وتووه كه پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌و ئابلوقه ئابووری و مخابهراتیهی سه‌ر شاری سلێمانی تێكبشكێنێت، ده‌ركه‌وتووه كه پارتی به‌دوای سه‌قفی ستانداردی پاره له بازار سلێمانی ده‌گه‌رێت، ده‌لێـ” پاش ئه‌وه‌ی كه ئێرانیه‌كان زانیان كه پارتی هه‌وڵی هه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ستانداردی پاره له بازاری سلێمانی بۆ هێور كردنه‌وه‌ی دۆخی ئابووری ئه‌و شاره، ئێرانیه‌كان نیگه‌رانی خۆیان به سه‌ركردایه‌تی شاری سلێمانی گه‌یاندووه، له‌و هه‌وڵه‌ی پارتی بۆ شاری سلێمانی ده‌یدات”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه‌ی شاری سلێمانی باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه تیمه‌كه‌ی پارتی بۆ زیاتر له مانگێك له بازار و شاری سلێمانی دا كاریانكردووه و رێژه‌ی پاره له بازاری سلێمانیان ده‌ستنیشان كردووه، پاشان له‌رێگای چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌و شاره زیاتر له 200 ملیۆن دۆلاریان خسته بازاری سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی بازاری سلێمانی له سه‌قفی ستانداردی شاره‌كاندا نزیك ببێته‌وه”.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو پارتی ده‌لێـ” به‌ڵێ هه‌وڵێك هه‌بووه كه بازرگانه‌كانی هه‌ولێر هه‌ندێك پرۆژه له شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن، به‌شێكیش له پرۆژه‌كان بۆ شاری سلێمانی جێبه‌جێ كرا وه‌ك مۆڵ و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ی شاری سلێمانیش بێ به‌ش نه‌بێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ده‌لێـ” ئه‌و گه‌رانه‌ی تیمی پسپۆری پارتی وه‌ك راپۆرتێكی فره‌ره‌هه‌ند ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرا‌و، پاشان چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك كه كولفه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه 200 ملیۆن دۆلار بووه، خراوه‌ته ناو بازاری سلێمانی”.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه‌ی شاری سلێمانی كه ته‌واو ئاگاداری دۆسیه‌كه‌یه دهلێــ” پاش ئه‌وه‌ی كه ئێرانیه‌كان هه‌وڵه‌كانی پارتیان بۆ روون بۆته‌وه كه پارتی ده‌یه‌وێت ئابلوقه‌ی ئابووری و مخابه‌راتی سه‌ر شاری سلێمانی بشكێنێت، خه‌ڵك له‌م دۆخه سه‌خته رزگار بكات له‌رێگای چه‌ند كه‌سانێكی باڵاده‌ست له سلێمانی، ئێرانیه‌كان له‌ژێر ناوی بۆرسه‌ی جیهانی و چه‌ند یاریه‌كی مخابه‌راتی كه ” شاشهیهكیان له بازاری سلێمان دانا” زیاتر له 750 ملیۆن دۆلاریان له‌ناو بازاری سلێمانی راكێشا، هه‌وڵه‌كه‌ی پارتیان شكه‌ست پێ هێنا”.