مه‌ڵبه‌ندی دووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دان به سیخوربوونی سۆران عومه‌ر بۆ ده‌زگایی زانیاری ده‌نێت
ماوه‌یه‌كی زۆره گومان له‌باره‌ی سیخوری سۆران عومه‌ر بۆ ده‌زگایی زانیاری بۆته بابه‌تی نێو تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، پێشتر مه‌لا كرێكاری به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك سۆران عومه‌ر وه‌ك پیاوی لاهور جه‌نگی له قه‌ڵم دا‌و، گوتی سۆران عومه‌ر سه‌ر به‌ده‌زگایی زانیاریه، باسی له هه‌وڵێكی سۆران كرد بۆ ده‌زگایی زانیاری یه‌كێتی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ڵبه‌ندی دووی سلێمانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه باس له لێپێچینه‌وه له سۆران عومه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گومانی له‌و باره‌یه‌وه لێده‌كرێت”.
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی دووی سلێمانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌لایان كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه فه‌رمیه یان ساخته‌كراوه، له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه به‌رێزان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵمان پێگه‌یشتووه كه سۆران عومه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كار بۆ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كات تكایه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن و به‌زووترین كات له ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌مه خراپه بۆ ناو رێزهكانمان”.
پێشتر چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تر له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر له‌مه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ ئه‌م ده‌زگایه‌ی سه‌ر به‌یه‌كێتی بڵاو بۆته‌وه، خانه‌واده‌یه‌ك له هه‌ولێر دیار نه‌مانی كوره‌كه‌یان كه رۆژنامه‌نووس بوو خسته ئه‌ستۆی سۆران عومه‌ر، چه‌ندین جار داوایان كرد بێته به‌رده‌م دادگا به‌ڵام سۆران عومه‌ر ئاماده نه‌بوو”.
مه‌لا كرێكار باس له خێلی حه‌مه ده‌كات و رایدهگهێنێت، سۆران عومه‌ر له‌رووداوی خێلی حه‌مه وێنه‌ی شوێنه‌كانی گرتووه بۆ ده‌زگایی زانیاری ناردووه”.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤه یه‌كێكه له نه‌یاره سه‌ر سه‌خته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ره‌خنه‌ی تووند به‌بۆنه و بێ بۆنه له پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌دیاری كراوی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر ده‌گرێت و چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه ره‌خنه‌كانی سۆران عومه‌ر كێبركێی نێوان هه‌ردوو ده‌زگا ئه‌مینه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێره”.