مانه‌وه و بێده‌نگی فواد مه‌عسووم له به‌غدا بۆته جێگایی گاڵته‌جاری
مانه‌وه و بێده‌نگی فواد مه‌عسووم له‌به‌غدا وه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق و پارێزه‌ری ده‌ستوور، بۆته جێگای گاڵته جاری خه‌ڵكی كوردستان، سنوری بێده‌نگی فواد مه‌عسووم هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی تێپهراندبووه به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ كاتێك قسه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت و لهپێچاوی دا ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێداو ره‌وانه سه‌رۆككۆماریان كرد، ته‌عریب و سزادانی به‌كۆمه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌و به‌ڵام ئاماده نیه به وشه‌یه‌كیش باسیان بكات، چاودێرانیش پێیان وایه ته‌نها له‌پێناوی كورسیه‌كه‌ی دا هه‌موو كورد ئه‌نفالیش بكه‌ن ناگه‌رێته‌وه و واز له پۆسته‌كه‌ی ناهێنێت”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌لێـ”فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق، پەیوەندی بەھێزی لەگەڵ پێکھاتە سیاسییەکانی عێراقدا نییە، تاوەکوو ناکۆکیی نێوان کوتلەی کوردستانی و کوتلەی عەرەبی بەرەو کەناری ئارامی بەرێت، بێگومان ئەمەش وایکردووە، چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان نەدۆزرێتەوە و هه‌وره‌ها ده‌شلێـ”سەرۆک کۆماری عێراق دیپلۆماسیەتی لاوازە، بێگومان دەبوایە لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا زیاتر بجووڵایە و دیپلۆماسیەتی خۆی بەھێز بکردایە، بەڵام بەداخەوە، بەرامبەر کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و بەغدا، تەنانەت بەرامبەر بە ڕووداوەکانی کەرکووک، ھەڵوێستێکی ئەوتۆی نەبووە، پێویستە لەمەودوا زیاتر بجوڵی و بەرامبەر بەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کورد دەبێتەوە، ھەڵوێستی باشی ھەبێت”.
شیرین ره‌زا ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له‌ئه‌نجوومه‌نی نێوێنه‌رانی عێراق هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”لەو کاتەوەی فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق دانراوە، جێدەستی دیار نەبووە و ھیچ شتێکی بۆ کورد نەکردووە. دەشڵێت: “ڕاستە سەرۆک کۆماری عێراق دەسەڵاتەکانی سنووردار کراوە، بەڵام ئێمە پێشێلکاریمان بەرامبەر کراوە و دەتوانێت بەھۆی پەیوەندییەکانی خۆیەوە، چارەسەری کێشەی کورد بکات، باسی لەوەش کرد: حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داواکارییەکانی سەرۆک کۆمار بەھەند وەرناگرێت، چونکە ھیچ دیپلۆماسیەتێکی نییە، ئەگەر سەرۆک کۆمار کەسێکی بەھێز بووایە، ئەوکاتە دەیتوانی سەرنجی خۆی بەلای ھەموو پێکھاتەکان ڕابکێشێت، بۆیە کورد پێویستی بە کەسێکە پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگە ھەموو پێکھاتەکاندا ھەبێت”.