د. مه‌حموود عوسمان هۆكاری ئه‌م بێمنه‌تیه‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كات

د. مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی عێراق، له‌باره‌ی تێكچوونی دۆخی عێراق و هۆكاره‌كانی ده‌لێـ” پێویسته هه‌موو پرسه‌كان له عێراق به ته‌وافق یه‌كلایی بكرێنه‌وه، چونكه چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك له عێراق هه‌یه، هه‌ربۆیه هۆكاری هه‌موو كێشه‌كان نه‌مانی ته‌وافقه له عێراق، پێویسته حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه و بڕیارێك بده‌ن”.
له لێدوانێكی دا د. مه‌حموود عوسمان بۆ مالپه‌ری فه‌رمی پارتی ده‌لێـ”پێویسته هه‌رێمی كوردستان په‌نا بباته به‌ر دادگای فیدراڵی و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و حیزبه‌كانیش پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه و بڕیاری خۆیان بده‌ن، پێویسته پێش بڕیاردانیش دیراسه‌یه‌كی وردی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بین، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانین خۆمان به‌رێوه ببه‌ین زۆر باشتره، بۆیه گه‌ر كورد هه‌مووی یه‌ك بێت ده‌توانن بڕیار بده‌ن.”
هه‌روه‌ها د. مه‌حموود عوسمان گوتیشی: “پێویسته له عێراق هه‌موو كێشه‌كان به ته‌وافق چاره بكرێن، به زۆرینه و كه‌مینه كێشه‌كان چاره نابن، چونكه چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك له عێراق هه‌ن و به‌بێ ته‌وافق ناتوانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و نه‌مانی ته‌وافقیش ئه‌و هه‌موو كێشه‌ی دروست كردووه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به كورد وایه و بڕوایان به فیدراڵیه‌ت و مادده‌ی 140 نییه و چه‌ند ساڵه ئێمه هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بۆ ئێمه‌ی ناكه‌ن، بۆیه چاره‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا زه‌حمه‌ته، به‌تایبه‌ت گه‌ر لایه‌نه كوردستانییه‌كان یه‌ك نه‌بن، به‌ڵام گه‌ر كورد یه‌ك بێت چاره‌كردنی زه‌حمه‌ت نابێت.”