چه‌ند عێراقیه‌ك له توركیا هه‌وڵی هێرشكردنیان دا بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
به‌گوێره‌ی زانیاریه میدیایه‌كانی توركیا هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا چوار هاوڵاتی عێرقیان ده‌ستگیركردووه، كه به‌نیازبوونه هێرش بكه‌نه سه‌ر سهفاراتی ئه‌مریكا له توركیا”.
دوایی ئه‌وه‌ی دوێنی چه‌ند میدیایه‌كی توركیا زانیاریان بڵاو كرده‌وه، كه مه‌به‌ستی هێرش كردن هه‌یه بۆ سه‌ر سهفاراتی ئه‌مریكا له توركیا، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره زانیاری له‌باره‌ی پیلانی هێرشكردنه سه‌ریان پێگه‌یشتووه و بۆ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێك باڵیۆزخانه‌كه‌یان داخستووه، ئه‌و 4 هاووڵاتیه عێراقییه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا له شاری شه‌مشوونی كه‌نار ده‌ریای ره‌ش ده‌ستگیركران، پێشتریش له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی چه‌ند هه‌ره‌شه‌یه‌كی ئه‌منی، ده‌رگای باڵیۆزخانه‌كه‌یان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا داده‌خه‌ن، تائه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كرێت. هه‌وره‌ها هۆشداریشیان به هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له توركیا دابوو، خۆیان له ته‌لاری باڵیۆزخانه و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان به‌دوور بگرن و، له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، ئاگاداری ئاسایشی خۆیان بن”.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاشكرایكردبوو، چاوپێكه‌وتن بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا و خزمه‌تگوزارییه رۆتینییه‌كان دواده‌خرێن و، هه‌ركاتێكیش دۆخه‌كه ئاسایی بۆوه و ئاماده‌بوون، دووباره ده‌رگاكانیان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا ده‌كه‌نه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه، نووسینگه‌ی حاكمی ئه‌نقه‌ره له به‌یاننامیه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، دوای گه‌یشتنی زانیاری له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ره‌شانه بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه و شوێنی مانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌نقه‌ره، رێككاری ئه‌منی توند له‌مباره‌یه‌وه گیراوه‌ته به‌ر.