بەڕێوەبەری نوسینگەی عەمید سەرحەد قادر لە سلێمانی تەقەی لێكراو بە سەختی بریندار بوو
دوێنێ 4ی3ی 2018 كاتژمێر 6ی ئێوارە لە شەقامی سالم لە سەهۆلەكە تەقە لە مقدم ( خالید حەسەن حسێن ) بەڕێوبەری نوسینگەی عەمید ( سەرحەد قادر ) بەریوبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك دەكرێت .
ناوبرا چوار فیشەك بەر جەستەی كەوتووەو برینەكەی سەختە لای خۆیەوە عەمید ( سەرحەد قادر ) هەوالەكەی پشتڕاست كردەوەو ڕایگەیاند :” موقەدەم خالید لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر نەگەراوەتەوە كەركوك و لە سلێمانی دەژی ، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوەو چوار فیشەكی بەركەوتووە “.