یهكێتی كۆنگرهی بۆ ساغناكرێتهوه
ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی پێشنیازی ئەوەی بۆ سەركردایەتی حزبەكەی كردبوو، كە 5 ئاداری 2018، وەك رۆژی بەستنی كۆنگرە دیار بكرێت، دوای سەر نەگرتنی ئەو پێشنیازە (ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد) و (عادل موراد) بڕیاریاندابوو كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی بەرفراوانی یەكێتی ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەو كۆبوونەوەیە ئەمڕۆش ئەنجام نهدرا.
لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگهیاند: “ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی و سەركردەكان ناكرێت”.
پێشتریش زوبێر عوسمان، جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاندبوو “لە كۆبوونەوەی سكرتاریەتی ئەنجوومەنی ناوەند و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، رۆژی شەممە 3 ئەم مانگە لەماڵی مام جەلال، بڕیارماندا رۆژی 5/3/2018 کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجوومەنی ناوەندی ئەنجامبدەین و بڕیاری بەستنی کۆنگرە بدەین پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق”.
چهند جارێك ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد نامهی ئاراستهی كۆسرهت رهسوڵ عهلی كردووه ،بهڵام ههمووجار دۆخی ناوخۆی یەكێتی گرژی خستەوە ناو ئۆرگانەكانی یەكێتی و لای خۆشیهوه كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لە وەڵامی هێرۆ ئیبراهیم ئهحمهدی داوهتهوە و خۆیی و بنەماڵەكەی بە قورخكاری دەسەڵاتی یەكێتی و وەسفكردووه.