ناتانیاهۆ لە واشنتنە
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێکی گرنگ لە واشنتنە و چەندین پرسی گرنگ لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ دەخاتە بەرباس.
بە پێی سەرچاوە میدیاییەکان ناتانیاهۆ و تڕەمپ پێکهاتنی سەدە لە نێوان تەلئەبیب و واشنتن واژۆ دەکەن کە خۆی لە چارەسەرکردنی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێشتنەوەی پەیوەندی و بەرژەوەندی هەردولا دەبینێتەوە.
لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە ئەمریکا پشتگیرو هاوکاړی بوەو هۆکاری ئەوەش بۆ کاریگەری لۆبی ئیسرائیل و کۆنتڕۆڵکردنی بەشێکی گرنڴی ئابوری و میدیای ئەمریکی لەلایەن ئیسرائیلیەکانەوەیە.