دوای ۷۰ ساڵ سعودیە ئاسمانی خۆی بۆ ئیسرائیل واڵا کرد

 
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە سعودیە ئاسمانی خۆی وڵاکردووە بۆ گەشتی فڕۆکە مەدەنیەکانی وڵاتەکەی و ئەوەش پاش ۷۰ ساڵ بۆ یەکەم جارە ڕویداوە.
 
تا ئێستا سعودیە دانی بەبونی دەوڵەتی ئیسرائیل نەناوە بەڵام ئەم هەنگاوە ئاماژەی پێشڤەچونی پەیوەندیەکانی هەردولایە.
 
میدیاکان وا شیکاری ئەو هەنگاوەیان کردووە کەلە ئایندەیەکی نزیک هەردولا هەنگاوی گەورەتر دەنێن چونکە ئەو دوو وڵاتە وێڕای دۆستایەتی پتەویان لەگەڵ ئەمریکا هاوکات لە ژێر ڕێنماییەکانی واشنتن هەنگاوی لەو جۆرە دەنێن.
 
Back to top button