دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت
ئه‌مرۆ 6ی 3ی 2018 په‌رله‌مانتارانی كورد و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌ویه‌كیان ئه‌نجامدا، له‌باره‌ی دویاین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌و باره‌یه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی به‌شدار رایگه‌یاند”به‌غدا هه‌وڵده‌دات فه‌رزی ئیراده به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكات و ده‌ستووریشی پێشێل كردووه”.
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا رایگه‌یاند”له كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكاریی ئه‌مڕۆیاندا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لێژنه‌كانی دارایی, یاسایی و كشتوكاڵ و نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ له باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق كراوه تا رادده‌یه‌كیش باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، راشیگه‌یاند، دوای هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانتارانی كورد توانرا بڕی تریلیۆنێك دينار بۆ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له كۆی ساڵه‌كه زیادبكرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خانه‌نشینان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و هه‌موو چین و توێژه‌كانی دیكه، مانگانه ده‌كاته 419 ملیار دینار.