كه‌ناڵی كوردسات نه‌ك درامایی توركیه‌كانی راگرت به‌ڵكو پێیان راگرت

له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆیان كه‌ناڵی كوردساتی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، بڵاویان كردۆته‌وه‌، كه‌ وه‌ هاوهه‌ڵوێستی و هاوسۆزی له‌گه‌ڵ عه‌فرین دراما توركیه‌كانی راگرتووه‌، به‌ڵام دوایی ئه‌وه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌، كه‌ له‌لایان ناسر خه‌لێفی ملیار دێری قه‌ته‌ری مافی په‌خشی سه‌رجه‌م دراماكانی كریه‌وه‌، هه‌موو دراما توركیه‌كان، له‌كه‌ناڵه‌كانی تر راگیرا، به‌مه‌ش ته‌واوی كه‌ناڵه‌ كوردیه‌كانیش مافی په‌خشی دراما توركیه‌كانی نه‌ییه‌ و ده‌بێت رابگرێت مه‌گه‌ر نا تووشی سزایی یاسایی ده‌بێته‌وه‌”.

كوردسات جارێكی تر بۆ چه‌واشه‌كردنی رایی گشتی ویستی پێ راگرتنی دراما توركیه‌كانی بكاته‌ بابه‌تی نه‌ته‌وه‌ی و بیفرۆشێته‌وه‌ به‌خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵام پێ شه‌وه‌ی كوردسات ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ ببات، هه‌واڵه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌، كه‌ مافی سه‌رجه‌م دراما توركیه‌كان له‌لایان ملیاردێرێكی قه‌ته‌ری كراوه‌ته‌وه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان كه‌ له‌ ئاژانسه‌ جیهانیه‌كان به‌رده‌ست كه‌وتووه‌” حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ ملیار دێریێكی قه‌ته‌ری گرێبه‌ستێكی ئه‌نجام داوه‌ بۆ فرۆشتنی كۆی دراما به‌رهه‌م هاتووه‌كانی توركیا، كه‌ ته‌نها ماف ده‌دات به‌و ملیار درێره‌ قه‌ته‌ریه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌، وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌ دا هاتووه‌”ناسر خلێفی ملیاردێری قه‌ته‌ری و سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمان و خاوه‌نی تۆڕی میدیای بێین سپۆرت و بیێن موڤیس مافی په‌خشكردنی سه‌رجه‌م دراما توركیه‌كانی كریه‌وه‌ به‌م هۆیه‌ش یه‌ك كه‌ناڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، بۆیی نیه‌ دراما توركیه‌كان به‌كوردی و عه‌ره‌بی په‌خش بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی سزایی یاسایی تووند ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ش ده‌بێت سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان دراماكانی توركیی رابگرن”.

 

Back to top button