فواد مه‌عسووم توره‌ بوو

نووسینگه‌ی سه‌رۆكۆماری عێراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق له‌باره‌ی  قەیرانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە، هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌” سەرۆککۆماری عێراق له‌ یه‌كه‌م هه‌وڵی خۆیدا له‌ دوای تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق، داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بە پەلەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات”.

له‌ راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان، فوئاد مەعسووم داوای بە پەلەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدای کردووە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی لێکنزیکردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە دوای پەسندکردنی بودجەی 2018 ی عێراق بەبێ پەرلەمانتارانی کورد کردووەتەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ سه‌رۆككۆماری عێراق ماوه‌یه‌كه‌ بۆته‌ نوكته‌ی ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌باره‌ی بێ هه‌ڵوێستی له‌مه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشه‌ڵكاریانه‌ی ده‌ستوور و نووساوی به‌ كورسی سه‌رۆك كۆمار كه‌ ئاماده‌یه‌ یه‌ك هه‌ڵوێستیشی نه‌بێت، له‌مه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشه‌ڵكاریه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌ولێر ده‌یكات”.

Back to top button