لەگەڵ هەرچی دوژمنی کوردە ڕێك دەکەون ، تەنها لەگەل پارتی نەبێت !
بهمن کاك عبداللە
هاوکار و برای پشتن بۆ شیعە و سونە و عەرەب و تورک و فارس تەنها پارتی نا !
لە حکومەتی هەرێم دەکشێنەوە لەبەرئەوەی پارتی سەرۆکایەتی دەکات ، لە حکومەتی عەبادی ناکشێنەوە کە کورد برسی و بچوك دەکات .
پێنجەم گەندەڵ ترین ووڵاتی جیهانیان لە حکومەتی کوردی لا پاکتر و شەفاف ترە .
کڕنووش بۆ عەبادی و مالکی و هادی عامری و قەیس خەزعەلی و حسن پلایس دەبەن و بچوکیان بۆ دەکەن بس نابن بەبرای بارزانی .
بغداد و بەصرە و ناصریە و نەجەف و حلەی وێرانەیان لا لە هەولێر و دهۆک ئاوەدان ترە .
کە حەشدی وەحشی و سوپای پاسداران هیرش یان هێنا بۆ سەر هەولێر ئەوان هەل هەلەی سەرکەوتنیان بۆ لێ دەدان.
کوردانی دوز و کەرکوک سوکایەتیان پێکراو جینۆ ساید کران ووشەیەکیان لەدەم نەهاتە دەرەوە ، دوو وەلەکە عەرب شەقی خوارد لەهەولیرهەرچی سوکایەتی بوو بەهەولێری کردیان .
سێ ساڵە نیوەی کوردستانیان بەبایکۆت بێبەش کردە لە خزمەت و خۆپیشاندان دەکەن دژی حکومەتی هەرێم یەک ڕۆژ دژی عیراق نەهاتنە سەرجادە .
ئەندام پەرلەمانەکانیان لەشیش بفرۆشیت بەعەرەب ئاسایی بەس دیفاع لەکورد بکات پارتیە و دور دەخرێتەوە .
پارتی لە پێناوی کوردستان دروست بوە و بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی ئەوانیش بۆ لەناودانی پارتی دروست بوون .
لەوەتی هەن ئەوە کار و پیشەیان بوە بۆ بچوککردنەوەی پارتی تائیستاش پارتی هەر گەورە دەبێت و ئەوان قەزەم .
٥٤ ساڵە نەوە لەدوای نەوە لوتتان دەدا لە چیایی شرین و شکست دێنن ، ئەرێ هەرفێر نەبوون ، ئەی کوردەواری نەیوتوە لە هەر شکستێ پەندێ ، ئەی کورد نەی وتوە ( گەر دەستێکت پێ نەبڕا ماچی کە )؟
ئەوەی سەرەوە باسم کردوە پیشەی دژە پارتیەکان و عێراق چیەکانە لە ( گۆڕان و کۆمەڵ و بەرهەم سالح و باڵی ۱٦ی ئۆکتۆبەری یەکیتی ) ن.