كێشه كه‌وته نێوان شیعه‌ی ئێران و عێراق

له‌سه‌ر ره‌د كردنه‌وه‌ی دانپێدانان به ویلایه‌تی فه‌قیهی سه‌ید حوسێن شیرازی، كوڕی ئایه‌توڵڵای عوزما، سادق حوسێن شیرازی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیرازیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، بووه جێگایی ناره‌زایه‌تی و هاوڵاتیانی شیعه‌ی له شاری كه‌ربه‌لا هێنا سه‌ر شه‌قامه‌كان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق به‌ده‌یان هاووڵاتی شیعه له شاری كه‌ربه‌لا خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئێران له شاری كه‌ربه‌لا سازكرد و، تێیدا ده‌ستگیركردنی سه‌ید حوسێن شیرازی، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه شه‌رمه‌زار كرد و داوای ئازاكردنی ناوبراویان له ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كرد.
میدیا عێراقیه‌كان ئه‌وه‌شیان بڵاو كردۆته‌وه، شیرازی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه و، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كه ناوبراو رای تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر دانپێدانان به ویلایه‌تی فه‌قیهی داوه و، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
.jpg)