ئێڤار ئیبراهیم: لە ١٦ی ئۆكتۆبەردا حەشدی شەعبی دەستدرێژی كردۆتە سەر ژنانی كورد
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گروپی خیانەتكاری یەكێـتی, كەركوكیان داگیركرد, حەشدی شەعبی دەستی بەسەر ماڵ و مولكی هاوڵاتیانی كورد, داگرت, ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕانیش ئاشكرای دەكات كە لە دوای 16ـی ئۆكۆتۆبەر دەست درێژی كراوەتە سەر ژنانی كورد.
ئێڤار ئیبراھیم، سەرۆكی لێژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەتان لە پەرلەمانی كوردستان, لە پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: “ئەمڕۆ لەگەڵ كۆنسووڵگەرییەكان لە پەرلەمانی كوردستان كۆ بووینەوە و پەیامێكمان بۆ حكوومەتی عێراق و دنیای دەرەوەش نارد، تێیدا داوامان كرد كۆنسووڵگەرییەكان بە زووترین كات داوا لە حكوومەتی عێراق بكەن ھەوڵ بۆ دۆزینەوەی ئەو ئافرەتانەی ئێزیدی بدەن كە لە ساڵی ٢٠١٤ بەھۆی شەڕی نەخوازراوی داعشەوە بێسەروشوێن بوون”.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاشكراشی كرد: “لە دوای پرۆسەی ڕزگاركردنی مووسڵەوە تا ئێستا سێ هەزار كەسیش بێسەروشوێنن”.
ئێڤار ئیبراھیم، ئەوەشی خستە ڕوو: “لە كۆبوونەوەكەدا باسی ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەریان كردوو كە شەڕێكی نەخوازراو بووە كە رووبەڕووی ھەرێمی كوردستان بووەتەوە، بەو ھۆیەشەوە لە ١٦ی ئۆكتۆبەردا دەستدرێژی كراوەتە سەر بەشێك لە ژنانی كورد”.
ڕۆژی ١٦ی ئۆكتۆبەر، كەركووك و خورماتوو و ناوچەكانی دیكە كەوتنە ژێر دەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق، دواتر ھەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەرماندەی یەكەی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاشكرایان كرد كە گرووپێكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێككەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق كردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیكەی ٢٠٠ ھەزار كەسیش ئاوارە بوون.