پەرلەمانتارێكی عێراق: عێر اق تەنها بە داگیركردنی كەركووك و شنگاڵ و بڕینی بودجە ناوەستێت, بەڵكو دەیەوێـ هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنێتەوە
دوای ئەوەی عێراق بە تێپەراندنی بوجەی 2018 لە پەرلەمان, ئێستا بنەمای عێراق كە بریتیە لە تەوافوق و شەراكەتی نێوان پێكهاتەكان هەڵوەشاندنەوە, پەرلەمانتارێكی كوردیش ئاشكرای دەكات, پێشبینی دەكەم عێراق تەنیا بە داگیركردنی كەركووك و شنگال و كەمكردنەوەی بوودجە ناوەستێت، بەڵكوو دەیەوێت ئەزموومی 27 ساڵەی هەرێمی كوردستان لەناو ببات.
ڕێناس جانۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: “لەم قۆناغەدا باوەڕم وایە دەبێ ئێمە باس لە كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بكەین، ئەگەر حكوومەتی عێراقیش نەهاتە بن بار، ئەوكاتە بكشێینەوە، لەبەرئەوەی تەنیا دوو مانگ بۆ تەواوبوونی ئەم خولەی پەرلەمان ماوە، ئێستا بكشێینەوە ئەوا هەر زۆر باشترە، هەورەها ئەگەر بەوەش نەهاتە بن بار، ئەوا بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بكەین”.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە جەختیشی كردەوە: “بڕیاری كشانەوە بەدەستی سەركردایەتیی سیاسی كوردستانە، خۆ ئەگەر بەدەستی نوێنەرانی كورد لە بەغدا بوایە، ئەوا هەموو دەكشایەوە”.
ئەو پەرلەمانتارە پارتی ڕاشی گەیاند: “ترسی من لەوە نییە ئێستا ڕوو دەدات، بەڵكوو پێشبینی دەكەم ئەمكارانە درێژە بكێشیێت، بەڵكوو پێشبینی دەكەم عێراق بە كەمكردنەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان، داگیركردنی كەركووك و شنگال ناوەستێت، ئەجێندایەكە دەیەوێت ئە ئەزموونە 27 ساڵەی كە هەرێمی كوردستانی پێیدا تێپەڕیوە، كۆتایی پێ بهێنێت، بۆیە بیركردنەوە لەم كارەش كۆتایی بە هەموو گفتوگۆیەك دەهێنێت، چونكە ناكرێ تۆ هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفت بدەیت، بەڵام بەرامبەریشت كار لەسەر ئەوە بكات تۆ نەمێنیت، بۆیە ئەوە دوو ئاستی جیاوازی گفتوگۆیە”.
ڕێناس جانۆ، لەبارەی جیابوونەوەیی هەرێمی كوردستانەوە دەڵێ: “ئەگەر ویستمان جیا ببینەوە، ئەوا یان دەبێ بە گفتوگۆ چارەسەرێك بدۆزینەوە، یان دەبێتە شەڕ لە نێوان ئێمە و حكوومەتی عێراق و بە شەڕ خاك و خەڵكی خۆمان بۆ باوەشی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنینەوە”.