لیڤه‌رپوول پاش نۆ ساڵ گه‌یشته‌ قۆناغی هه‌شته‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی (16)ـی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی لیڤەرپوول و پۆرتۆ رووبەرووی یەكتربوونەوە و سور پۆشه‌كان پاش نۆ ساڵ گه‌یشتنه‌ یاریه‌كانی قۆناغی هه‌شت.”

لەیارییەكەدا هەردوو یانە بە ئەنجامی (0 – 0) یەكسانبوون و یانەی لیڤەرپوولیش گەیشتە قۆناغی داهاتوو، چونكه‌  لەیاری چوون یانەی لیڤەرپوول بە ئەنجامی (5 – 0) بردنەوەی تۆماركرد ، بۆیە بەكۆی ئەنجامی هەردوو یاری و بە (5 – 0) گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی”.

بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول شان بەشانی یانەی ریال مەدرید سەركەوت بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، چاوه‌ڕوانی یانه‌كانی ترن بۆ گه‌یشتن به‌و قۆناغه‌.

Back to top button