عه‌لی حسێن: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاوكار و رێنیشانده‌ره بۆ یه‌كڕیزی
له باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و یه‌كڕێزی نێوان حزبه سیاسیه‌كان له به‌رامبه‌ر به‌غدا، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی ده‌ڵێت.” ئێستا کاتی خۆیەتی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم یەکدەنگ و یەکڕیز بن، ئەوکات نەک بەغدا هیچ هێزێکی تر ناتوانێت، ئیرادەی خەڵکی کوردستان پێشێل بکات.”
له‌و باره‌وه (عەلی حوسێن) به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاندوه.” كه سەرۆک بارزانی بە حوکمی پێگە بەهێزەکەی، ئەرکی سەر شانی خۆی بەجێ هێناوە، لەو بەیاننامەیەشدا بە ڕوونی دیارە، کە داوای یەکڕیزیی هەموان دەکات”.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، زیاتر گوتویه‌تی.” كه گه‌ر بێت و هێزه كوردستانیه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بن هیچ هێزێك نه‌ك به‌غدا ناتوانن به‌رامبه‌ر به كوردستان بوه‌ستێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه زۆر یه‌ك نین، ده‌نا هیچ كه‌س زاتی ئه‌وه ناكات دژمان بێت.
له‌و باره‌وه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی له‌وه‌شكرد.” كه هەر ئەو ناکۆکییەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە، کە بووەتە هۆکارێک تاوەکو بەغدا بتوانێ مەرجەکانی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت، بۆیه پێمان باشە ئەو بەیاننامەی (سەرۆک بارزانی) و تێپەڕاندنی بودجەی گشتیی ساڵی 2018ی عێراق و بارودۆخی ناهەمواری عێراق و ناوچەکەش ببنە هۆی کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، بگەڕێنەوە بۆ ئیرادە و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان، چونکە بە یەکگرتوویی نەبێت، زۆر شت لە دەست دەدەین، لە کاتێکدا هەڵبژاردنیشمان لە پێشە.
عەلی حوسێن ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه.” کە هەندی لایەنی سیاسی خواستی یەکڕیزییان تێدا هەیە، و گوتیشی.”بۆ ئەو لایەنانەی دەیانەوێ بە ئاراستەی یەکڕیزیدا هەنگاو بنێن، پەیامەکەی سەرۆک هاوکار دەبێت، بۆیه ئێمه وەک مەکتەبی پەیوەندییەکان هەوڵ دەدەین هەنگاوی جددی و بەرهەمدار لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بگێڕین، لە پێناو ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كه (سەرۆک بارزانی) بە بۆنەی 27 مین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە، هاوکات داواشی لە سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کرد، لە وەڵامی بڕیاری تێپەڕاندنی بودجەی گشتیی عێراق بەبێ حیسابکردن بۆ مافەکانی هەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەکەدا، هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت.