چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سرووشتی بۆ پڕبوون و درێژكردنه‌وه‌ی پرچی ئافره‌تان

قژی درێژ و جوان و گەشاوە یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکان بۆ ناسکی و سەرنجڕاکێشی خانمان، بێگومان خەونی هەموو خانمێکیشە، ڕەنگە درێژ بوونەوە و چڕبوونی قژ کەمێک کاتی بووێت بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی یان بەکارهێنانی دەرمان و بۆیە زیان بە قژیان گەیشتووە.”

هەندێک پێکهاتە و ئاوێتە هەیە دەبێتە هۆی خێراکردنی گەشەی سروشتی قژت و زووتر درێژ دەبێتەوە و گەشاوە و چڕی دەکات كه‌ بریتین له‌:-

-هێلکە پێکهاتەیەکە کە بەشێکی زۆی خانمان بەهۆی بۆنەکەیەوە ڕقیان لێدەبێتەوە، کە باشترین ماددەیە بۆ درێژکردنەوە و بەهێزکردنی قژەکەت، چونکە بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە کە پارێزگاری لە گەشەی قژ دەکات، جگە لە بوونی بڕێکی زۆری کانزا و فۆسفۆر و یۆد، کە ڕێگە لە هەڵوەرینی قژت دەگرێت, یەک هێلکە بشکێنە زەردێنەکەی لەگەڵ کەمێک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە یان هەر زەیتێکی ڕووەکی دیکە، لەگەڵ کەمێک هەنگوین و پاش تێکەڵکردنی بیدە لە قژەکەت بۆ ماوەی 20 خولەک دواتر با ئاوی سارد و شامپۆ بیشۆ.

-لیمۆ پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڤیتامین بی و ترشی فۆلیک، کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی گەشەی قژ و ڕزگاربوون لە کڕێش، هەر بۆیە کەمێک شەربەتی لیمۆ و زەیتی گوێزی هیندی یان زەیتون تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 30-45 خولەک بیدە لە قژت و بە شامپۆ بیشۆ، زۆر بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ دەبێتە هۆی کرانەوەی ڕەنگی قژت.

 

-سرکەی سێو ماددەیەکە کار بۆ پاککردنەوە و ڕێکخستنی بێخی سەرت دەکات، ڕێژەی ترشی یەکسان دەکاتەوە، کە دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی قژت، 75 مل سرکەی سێو تێکەڵی 15 مل کوپ ئاوی گەرم بکە و بیدە لە قژەکەت، لەدوای شتنی بە شامپۆ، بریقەیەکی سەرنجڕاکێش دەدات بە قژت.

-زەیتی گەرچەک پێکهاتەیەکی زۆر بەسوودە بۆ چربوونەوە و بەهێزبوونی قژ، چونکە بڕێکی زۆر ئۆمیگا سێ و ڤیتامین ئی تێدایە، دەتوانیت لەگەڵ زەیتی ئەڤۆگادۆ تێکەڵی بکەیت و بیدەیت لە قژەکەت بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر بە شامپۆ بیشۆ.

-چای سەوز پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، هەر بۆیە هۆکارێکە بۆ درێژکردنەوەی قژت، دوای ئەوەی دەیکوڵێنیت بیدە لە قژەکەت بۆ ماوەی کاتژمێرێک، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.

 

Back to top button