به‌په‌له…گه‌شته ئاسمانیه‌كان له كوردستانه‌وه ده‌ستیپێكرد
پاش شكاندنی ئابلوقه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌كان، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه یه‌كه‌مین گه‌شتی فرۆكه‌وانی له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ووڵاتی سعودیه ئه‌نجامدرا.”
له‌و باره‌وه، (دانا محەمەد) بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەكەم گەشتی عەمرەكانی لەفڕۆكەخانەی سلێمانیەوە بۆ سعودیە راگەیاند و گوتی.” كه ئەمڕۆ چوارشەممە 7/3/2018، یەكەم گەشتی عەمرەكاران لە فڕۆكەخانەی سلێمانیەوە بۆ سعودیە ئەنجامدرا و تێیدا 167 عه‌مره‌كار گه‌شتیان به‌ره‌و سعودیه كرد.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، باسیی له‌وه‌شكرد.” كه گەشتە نێودەوڵەتییەكان بەتەنها عەمرەكارانە، بەهیچ شێوەیەكی گەشتە نێودەوڵەتییەكان دەستی پێنەكردوەتەوە، چاوەڕوانی بڕیاری حكومەتی عێراقین بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكان”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا پاش سه‌ردانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، (مه‌سرور بارزانی) بۆ وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبونه‌وه و دیداری گرنگ سه‌ر ئه‌نجام حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بڕیاری ئه‌و كرانه‌وه‌ی دا و له ئاینده‌ش كاری باشتر ده‌كرێت و هه‌وڵه‌كانی راوێژكار ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، له‌و باره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.