مه‌لا به‌ختیار به‌توندی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ڕه‌وتی ئیسلامی له‌ كوردستان

خواكوڕك

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 22/9/2016 پلاتفۆڕمی “دابڕان” دووەمین كۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی خۆی لەژێر دروشمی “ئاین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ ھەمووان” دەستیێكرد.

له‌ كۆنفراسەكەدا ٤٠ توێژەر، كە ١٠یان لە وڵاتانی خۆرئاوا، ٤ توێژەریان لە وڵاتانی عەرەبییەوە میوانداریكرابوون به‌شدایان تێداكرد، ھاوكات توێژەرانی بەشەكانی دیكەی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان ئاماده‌ی گفتۆكه‌ بوون.

مەلا بەختیار كارگیرَی مەكەتەبی سیاسی یەكێتی، لە وتەیەكدا بۆ ئامادەبووان، وتی پێویستە ئاین بۆ تاك بێت و دیموكراسیش بۆ ھەمووان بێت، ئاین بە شێوە جوانەكەی نیشانبدرێت.

مەلا بەختیار له‌ درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ دۆخی خراپ و تونڕۆیی ووتاره‌ ئاینیه‌كاندا و گووتێ، هیچ مامۆستایەکی ئایینی ناتوانێت ئازادی بۆ تاک و کۆمەڵگە دابین بکات، ئەوە رۆشنگەرەکانن دەتوانن کار بۆ ئەوە بکەن.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت، ” لە 73 مزگەوت هەڕەشەمان لێدەکرا لە بەرامبەر ئەنجامدانی کۆنفرانسی یەکەم، بۆیە داواتان لیدەکەین بە مەنتیق و عەقڵ منداڵەکانتان رێنوێنی بکەن”.

Back to top button