كوردستان…فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه‌ی (حدك) تیرۆركرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری حزبی دیموكراتی كوردستان، له سنوری بالیسان شه‌هید كرا و پارته‌كه‌شی رایده‌گه‌ێنن.” كه ناوبراو تیرۆر كراوه.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/3/2018، له سنوری بالیسان، (قادر قادری) کادیر و یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، لەلایەن کەس یان چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە ناوچەی بالیسان تەقەی لێ‌کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
له‌و باره‌شه‌وه.” ئیبراهیم زێوەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدک لە هەولێر به رووداوی گوت.” كه لە نزیک هەرتەلی دۆڵی بالیسان تەقە لەو فەرماندەیەیان کراوە، ناوبراو شه‌هید كراوه و له ئێستاشدا دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە داهاتوودا وردەکارییەکانی بڵاودەکەینه‌وه.”