سیروان بارزانی: له‌جاران به‌هێزتر ده‌گه‌رێنه‌وه پێش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێر و مه‌خموور له میانی سه‌ردانی دا بۆ سه‌ر مه‌زاری رێبه‌ری رووحی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان، رایگه‌یاند” پێشمەرگە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەیە”.
هه‌روه‌ها سیروان بارزانی له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه و پێگه‌ی كورد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا لەماوەی داهاتوودا پێگەی کورد زۆر لە جاران بەهێزتر دەبێت و بارودۆخی هەرێمی کوردستانیش دەگەڕێتەوە پێش رووداوەکانی خیانه‌تی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو.
شایانی باسه پێشتر مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌میانی پێشوازی كردن له‌برادلی ساودن، باڵیۆزی نیوزلەندا لە عێراق رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان زۆر بژارده‌ی ده‌ستووری له‌به‌رده‌م دایه”.