شێخ جه‌عفه‌ر كادیرێكی سه‌ر بههێرۆی ده‌ستگیركرد له‌سه‌ر هه‌ره‌شه‌كان
شوی رابردوو هێزێكی سه‌ر به پاسه‌وانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كادیرێكی یه‌كێتی به‌ناوی هیوا كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی كادیرانی باڵی ده‌سترۆیشتووی كردووه و هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كردبوو، ده‌ستگیرده‌كات، سه‌رباری هه‌وڵه زۆره‌كانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شێخ جه‌عفه‌ر ئاماده‌ی رزگار كردنی نیه كه وه‌ك هێزی یه‌كه‌ی حه‌فتا زیندانیه‌كه‌ی وه‌رگرتووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی” شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، شه‌وی رابردوو كادیرێكی یه‌كێتی به‌ناوی هیوا كه یەکێک لەو کەسانەی کە لە کۆبوونەوەکەی کادیرانی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی ئامادە بوو کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیش تێیدا بەشدار بووە،لەلایەن فەوجی پاسەوانەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە دەستگیر کراوە و دواتر بۆ زیندانی فەرماندەیی یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگەی حزبەکە گواستراوەتەوە و لەلایەن شێخ جەعفەر، فەرماندەی گشتیی هێزەکەوە ئیستلام کراوە.
ئه‌و كادیره‌ی كه ناوی هیوایه له كۆبوونه‌وه‌ی كادیرانی باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی كه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شداری تێدا كردووه، هاواری كردبوو كه ده‌بێت به‌شه‌ق كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار له مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ربكرێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د چه‌ند جارێكی له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌سه‌ر هێل بووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازاد كردنی هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه”.