له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی سوپای پاسداران فه‌رمانده‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات تیرۆر ده‌كات

شه‌وی رابردوو سێشه‌مه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ ٦ له‌سه‌ر ٧ی مارسی ٢٠١٨ سوپایی پاسدارانی ئێران له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆن حزبی دیموكراتی كوردستان به‌ناوی قادر قادری تیرۆر ده‌كات و له‌و باره‌یه‌وه‌ حزبه‌ی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌”.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”به‌ ئاگاداری بیروڕای گشتی، بە میدیاکان و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی ده‌گه‌یێنین که‌ شه‌وی رابردوو سێشه‌مه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ ٦ له‌سه‌ر ٧ی مارسی ٢٠١٨، (١٥ له‌سه‌ر ١٦ی ره‌شه‌مێی ١٣٩٦)، هاوڕێ قادر قادری، کادیر و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان که‌ به‌ ماشێنی خۆی به‌ سه‌ردانێک چووبووه‌ میحوه‌ری بالیسان – چوارقوڕنه‌، به‌داخه‌وه‌ دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته‌ به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که‌ زیاتر له 20 گولله‌ی پێكه‌وتوون‌، له‌ ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له‌ نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ”‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. ده‌رده‌که‌وێ که‌ ناوبراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌که‌ی ده‌سڕێژی لێکراوه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌ سه‌رنجدان به رابردووی درێژی تێکۆشانی قادر قادری له‌ حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و به‌ ئاگاداری له‌وه‌ که‌ ئه‌و کادیره‌ ناسراوه‌ی حیزبی دیموکرات کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێکدا نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها به‌ وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه‌ش که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ دوو ساڵی رابردوودا چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی رۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردوون، ئێمه‌ رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به‌ ئه‌نجامده‌ری تیرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین.

دەقی راگەیێندروەکەی حدک لەبارەی تیرۆری قادر قادری

دەقی راگەیێندراوەکە:

به‌ ئاگاداری بیروڕای گشتی، بە میدیاکان و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی ده‌گه‌یێنین که‌ شه‌وی رابردوو سێشه‌مه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌ ٦ له‌سه‌ر ٧ی مارسی ٢٠١٨، (١٥ له‌سه‌ر ١٦ی ره‌شه‌مێی ١٣٩٦)، هاوڕێ قادر قادری، کادیر و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان که‌ به‌ ماشێنی خۆی به‌ سه‌ردانێک چووبووه‌ میحوه‌ری بالیسان – چوارقوڕنه‌، به‌داخه‌وه‌ دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته‌ به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که‌ زیاتر له 20 گولله‌ی پێكه‌وتوون‌، له‌ ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له‌ نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ”‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. ده‌رده‌که‌وێ که‌ ناوبراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌که‌ی ده‌سڕێژی لێکراوه‌.

ته‌رمه‌که‌ی له‌لایه‌ن پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رانیه‌ راگوێزراوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌که‌ هه‌م له‌لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منییه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه‌.

به‌ سه‌رنجدان به رابردووی درێژی تێکۆشانی قادر قادری له‌ حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و به‌ ئاگاداری له‌وه‌ که‌ ئه‌و کادیره‌ ناسراوه‌ی حیزبی دیموکرات کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێکدا نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها به‌ وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییه‌ش که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ دوو ساڵی رابردوودا چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی رۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردوون، ئێمه‌ رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به‌ ئه‌نجامده‌ری تیرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین.

وێڕای به‌داخبوونمان له‌ شه‌هیدبوونی ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ به‌ وه‌جه‌ی حیزبی دیموکرات و هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و هاوسه‌نگه‌رانی، زانیاریی زیاتر له‌ باره‌ی رووداوه‌که‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ژیان و تێکۆشانی شه‌هید قادر قادری، نوێترین قوربانیی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی، له‌ به‌یاننامه‌کانی داهاتوودا به‌ ئاگاداریی بیرورای گشتی ده‌گه‌یێنین.

سکرتارییەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان
7-3-2018

Back to top button