ئه‌مریكا و ئه‌نه‌كه‌سێ: له‌باره‌ی چوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوایی كوردستان نزیكن له‌رێكه‌وتن

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سوریا” ئه‌نه‌كه‌سێ” پێشنیارێك ده‌خاته‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بۆ رۆژئاوایی كوردستان بگه‌رێنه‌وه‌”.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سوریا ( ئه‌نه‌كه‌سێ) رایگه‌یاند” شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سوریا، به‌سه‌رۆكایه‌تی كامیران هاجۆ، له‌ واشنتۆن پایته‌ختی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، و ئه‌سن كۆلدرش و سه‌رۆكی تیمی سورییا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا كلفۆرد هاینزه‌ر كۆبوونه‌وه‌”.

 

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌نه‌كه‌سێ دا هاتووه‌، هه‌ردوولا پێداگریان له‌سه‌ر راوه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌ عه‌فرین كردووه‌، پێداگریان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی له‌سوریا كردیه‌، هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا له‌باره‌ی دروست كردنی رۆژهه‌ڵاتی فرات، لایانی ئه‌مریكی دیاریان كردووه‌، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بۆچوونی ئه‌نه‌كه‌سێ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بزانن، گوتیشی ئه‌م داواكاریه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووان له‌ رۆژهه‌ڵاتی فرات هه‌بێت”.

هه‌ر له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ شاندی ئه‌نه‌كه‌سێ پێداگریان كردووه‌ له‌سه‌ر تایبه‌ت مه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سوریا و رۆژئاوایی كوردستان، له‌ هه‌مان كاتدا، له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ بۆ رۆژئاوایی كوردستان شانده‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سێ پێداگریان كردوووه‌، هه‌روه‌ها پێشنیاری ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو كه‌ ئه‌و هێزه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی فرات بگه‌رێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له‌وێدا دروست ببێت”.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ دا هاتووه‌، ئه‌نه‌كه‌سێ به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتووه‌، گه‌رانه‌وه‌ی ژیان سیاسی و ئارامی له‌ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ رۆژ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و هاوسه‌نگی دروست ده‌بێت و هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ په‌نابه‌ر بوونه‌، گه‌رێنتیان زیاتر ده‌بێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ و رۆڵێكی به‌هێزیشی ده‌بێت له‌ پێكهێنانی ئیداره‌ی رۆژهه‌ڵاتی فرات”.

Back to top button