د.موسهنا ئهمین :سەرۆكوەزیرانی عێراق نابێت وەك بازرگانی نەوت مامەڵە بكات
دكتۆر موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكیدا تایبەتی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند : كێشەی موچەخۆرانی هەرێم بەوە چارەسەر دەبێت كەهەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵ ڕێكبكەون نابێت بكرێتە بەشێك لە گفتوگۆی موازەنە ، هەموو ساڵێك سەرۆك وەزیرانی عێراق نابێت وەك بازرگانی نەوت مامەڵە بكات كەنەوتم بدەنێ موچەتان دەدەمێ ئەبێت ئەو وەك سەرۆك وەزیران مامەڵەبكات و زەمانەتی موچەی تەواوی موچەخۆران بكات ،دەبێت بودجەیەك بنێرێت بەشی موچەبكات .
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕاشیگهیاند :” ئەبێت عەبادی بڵێ داواكاری لە حكومەتی هەرێم چییە تائێمە فشاری لەسەر بكەین و داواكاری بگەیەنین ،ئەبێت ئەم بابەتە لە موزایەدە بێتەدەرەوە ،نابێت كێشەی موچە كێشەی ساڵانەی خەڵك بێت” .
دكتۆر موسهنا ئهمین سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو دهشڵێت : لە ئێستادا ئەم كێشەیە چارەسەر نابێت دەبێت بكەوێتە دوای هەڵبژاردن و دروستكردنی حكومەتی نوێ ،بابەتەكە بخرێتە ئەجێندای سیاسی و ڕێكەوتنە نوێیەكان لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵدا .