خه‌سره‌و گۆران : پێش هه‌موو لایه‌نێك داوای پاككردنه‌وه‌ی ناوی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین

(خه‌سرۆ گۆران) به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند:” به‌پێی زانیارییه‌كانمان شه‌ست هه‌زار ناوی مردوو له‌تۆماری ده‌نگده‌رانداهه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و مردووانه‌ به‌ته‌نها هی پارتی دیموكراتی كوردستان نین، له‌لایه‌نه‌كانی تریش و خه‌ڵكی بێ لایه‌نیش مردوو هه‌یه‌”.

به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند :” ئه‌و ناوه‌ دوباره‌ و نایاسایی و مردووانه‌ی كه‌ له‌تۆماری ده‌نگده‌اندا هه‌ن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی هیچ لایه‌نێك نابێت چونكه‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كاندا دابه‌ش بوون”.
هه‌روه‌ها (خه‌سره‌و گۆران ) ده‌شلێت :”پێش هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك پارتی دیموكراتی كوردستان داوای پاككردنه‌وه‌ی لیستی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات له‌ ناوی مردوو، ناوی دووباره‌ و زیاده‌”.

له‌باره‌ی كاریگه‌ری حزبه‌ نوێیه‌كان له‌سه‌ر پارتی ‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خه‌سرۆ گۆران ڕایگه‌یاند، “حیزبه‌ نوێیه‌كه‌ی كاك به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار عه‌بدولواحید هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی نابێت، به‌ڵام كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر ده‌بێت”.

Back to top button