مهسرور بارزانی : ئەگەر پێشێلکارییە دەستوورییەکان بەردەوام بن ناتوانین بێ دەنگ بین
مهسروور بارزانی، راویژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان،له چوارچێوهی دیدارێكدا لهگهڵ برادلی ساودن، باڵیۆزی نیوزلەندا لە عێراق ڕایگهیاند :” هەرێمی کوردستان خوازیارە بە پێی دەستوور گشت کێشەکان چارەسەر بکرێن،ئەگەر پێشێلکارییە دەستوورییەکان بەردەوام بن ناتوانین بێ دەنگ بین و هەرێمی کوردستان بژاردەی دەستووریی زۆری لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی داکۆکی لە مافەکانی بکات”.
راوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان ڕاشیگهیاند :” “هەرێمی کوردستان وێڕای هەموو کۆسپ و تەگەرەکان لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆریستان دەمێنینەوە”.
باڵیۆزی نیوزلەندا وێڕای ستایشی رۆڵی هەرێم و هێزی پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان هەرێم و نیوزلەندا دەربڕی و ئاواتی خواست هەرچی زووتره کێشەکانی هەولێر و بەغدا کۆتاییان پێبێت، تاکو زەمینەی لەبارتر بۆ ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوەی ئابووری بڕەخسێت.