سبهینی گۆران بۆ كیشه نیوخۆییهكانی كۆدهبێتهوه
وابڕیاره سبهینێ پێنج شهمه 8ی3ی2018 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بەڕێوە بچێت.
كۆبوونەوەكەی جڤاتی نیشتمانی دوای 2 هەفتەیە لە دواخستنی بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەكەوە، تائێستاش كێشەكان بە چارەسەر نەكراوی ماونەتەوە، ناڕازییەكان چاویان لەسەر ئەوەیە ئەو كۆبوونەوەیە كێشەكان یەكلایی بكاتەوەو وەك ئەوان دەڵێن، گۆڕان بگەڕێتەوە سەر ڕێچكەی ئاسایی خۆی، بۆئەوەش پێیانوایە لەبەردەم “تاقیكردنەوەیەكی گەورە”دان.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان كە لەبەر هەستیاریی دۆخی ناوخۆی بزوتنەوەكەی داوای له خواكوڕك كرد ناوی نەهێنرێت، ئەوەی خستەڕوو، هەرچەندە تەوەری كۆبوونەوەكەی جڤات باسكردنە لە هەڵبژاردنی مانگی 5ی پەرلەمانی عێراقو ئامادەكارییەكانی گۆڕان، بەڵام كێشە ناوخۆییەكانو پرسی خاوەندارێتی ڕاگەیاندنی گۆڕان دەبنە بابەتی گفتوگۆی ئەندامانی جڤات،لەبەرئەوەی كاریگەرییان لەسەر گۆڕانو بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە.”