پەرلەمانتارێك: نهێنیەك لەسەر یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ لەبەغدا ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاند لەكاتی هاتنی مالیكی بۆ سلێمانی و پاشان سەردانی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان بۆ لای مالیكی لە بەغدا مالیكی بە فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕانی گوتووە لەمەو بەدوا كار لەسەر بنەمای ئەندام پەرلەمان لە عێراق دەكەین بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیرەكان، دەلێت ئەوەشم بە سەركردایەتی یەكێتی و نەوشێروان مستەفا گوتووە، كە دەبێت ئەندام پەرلەمانتارەكان لەژێر كۆنترۆڵی مەكتەب سیاسیەكان نەبێت بۆ ئەوەی كاری خۆیان سەربەخۆیانە بكەن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی گوتیشی مالیكی لەپەرلەمانی عێراق لەسەر بنەمای كۆنترۆڵكردنی پەرلەمانتار كار دەكات لەناو پەرلەمان و دەلێت نوری مالیكی بۆ هەر مانۆرێكی سیاسی كە بیەوێت ئەنجامی بدات لەرێگای كۆبوونەوەی نهێنی و بانگێشتی نهێنی پەرلەمانتاران رادەكێشێتە ماڵەكەی خۆی و پارەیان بۆ سەرف دەكات.

دەلێت لێسەندنەوەی متمانە لەهۆشیار زێباری پارەی خەیاڵی تەرخان كراوە بۆ كرینی ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستە جیاوازەكان بەتایبەتی كورد.

ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشلێت ئامانجی مالیكی درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە سەرۆك كۆماریش دەلێت بۆی هەیە هەمان ئەو ئەندامانەی كە دەنگیان بە لێسەندنەوەی هۆشیار زێبار دا بۆ سەرۆك كۆماریش بدەن، چونكە پارەیەكی خەیاڵی لە پەرلەمانی عێراقی رژاوە بۆ ئەو ئەندام پەرلەمانتارانەو ئەوەش بوو بوە هۆكاری ئەوەی كە فراكسیۆنەكان بەگوێی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی خۆیان نەكەن.

هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشلێت بەگوێرەی ئەوەی كە من بیستوومە پەرلەمانتار تا پەر لەمانتار جیاوازی پارەیان لە مالیكی وەرگرتووە، نموونە پەرلەمانتارانی كورد دەهێنێتەوە دەلێت پەرلەمانتار هەیە لەناو فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ جیاوازی ئەو پارەی وەریان گرتووە لەنێوان 150 هەزار تا 200 هەزار جیاوازی هەیە و دەلێت پەرلەمانتار هەیە لەناو ئەو سێ فراكسیۆنە 350 هەزار دۆلاری لە مالیكی وەرگرتووە كە دەكاتە 35 دەفتەر.

هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی یەكێتی دەلێت ئەو پارەیە تەنها بۆ لێسەندنەوەی متمانە نیە لە هۆشیار زێبار، بەڵكو بۆ هەموو هەوڵێكە كە مالیكی دەیەوێت حكومەتەكەی عەبادی بروخێنێت، دەلێت دەنگ بە دەبێت بەشدار بن لەهەموو هەوڵێك كە مالیكی ئامانجیەتی.

Back to top button