له كه‌ركوك جل و به‌رگی كوردی و میوزیكی كوردی قه‌ده‌غه كرا
پاش خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی خاك و خه‌ڵكی كه‌ركوك، له‌لایه‌ن تاقمێكی یه‌كێتیه‌وه، هه‌ر رۆژه و بڕیارێك دژ به كورد ده‌رده‌كرێت له و تازه‌ترین هه‌نگاویشدا، جلی كوردی قه‌ده‌غه كرا.”
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی، كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه.” ئه‌وه نوسراوه كه سازدانی ئاھەنگ بە جلوبەرگی نه‌ته‌وه‌یی و میللی لە قوتابیانی زانكۆ قەدەغە دەكرێت، كە زیاتر مەبەست لێی قەدەغەكردنی ئاھەنگگێڕانە بە جلوبەرگی كوردی بەبۆنەی یادەكانی راپەڕین و نەورۆز.
ئه‌وه‌ی له بەڵگەنامەكە هاتووه، كە واژۆی (عەباس حەسەن تەقی) سەرۆكی زانكۆی كەركووكی پیوه‌یه و ھێنانە ناوەوەی تیپی موزیك و ئامێری دی جەی بۆ سازدانی ئاھەنگەكان بۆ نێو زانكۆ قەدەغەكراوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” پاش ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر باڵیكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی، 51% خاكی كوردستانیان فرۆشت به حه‌شدی شه‌عبی و ئێران و عێراق، له ئێستادا رۆژ به رۆژ كێشه‌كان له‌و شاره زیاتر ده‌بن و ئاڵۆزی درووست ده‌بێت و هه‌موو كارێك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌و شاره نه‌مێنێت.”
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه: