نێچیرڤان بارزانی و عهبادی پهیوهندییهكی تهلهفۆنییان ئهنجامدا
گوتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە میانەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا رایگهیاند.” كه له ئێستادا كەشێكی باش لەنێوان هەردولا دروست بووەو (نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی) بە تەلەفۆن بۆ ماوەیەكی درێژ گفتوگۆیان كردووە.”
(سەفین دزەیی) گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له كۆنفرانسیضكی رۆژانهوانیدا گوتی.” كه ئەو لیژنەیەی لە بەغداوە بۆ وردبینی ڕەوانە كراون ئێستا لە پارێزگای سلێمانین و تاوەكو ئێستا وردبینی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە تەواو بووە و زۆرینەی وەزارەتەكانی دیكەش لە تەواوبوندان.
دزهیی ئهوهشی ئاشكرا كرد.” كه لە هەفتەی ڕابردوودا گفتوگۆیەكی جدی لە نێوان (نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی) هەبووە بە تەلەفۆن بۆ ماوەیەكی درێژ گفتوگۆیان كردووە ، لەسەر كۆمەڵێك پرس قسەیان كردووە بەتایبەت فڕۆكەخانەكان و موچە و لە ڕوی مەبدەئیەوە نزیك بونەوە هەیە و ئەو قسانەی عەبادیش لەسەر ناردنی موچە ڕەنگدانەوەی ئەو گفتوگۆیە بوو هیواداریشن ئەو ماوەیەی دیاری كردووە و موچەی تێدا بنێرێت.
گوتهبێژی حكومهت زیاتر گوتی.” كه گەشبینە بەوەی بەغدا پابەند بێت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانەوە.
ههروهها ناوبراو لەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، رایگهیاند.” كه لایەنە سیاسیەكان كۆدەنگیان نیە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و وادەكەش لەنێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دیاری دەكرێت.