گوێگرتن له‌ مۆسیقا ئه‌م سودانه‌ی هه‌یه‌ و خۆتان بێ به‌ش مه‌كه‌ن

هەندێك كەس تەنها بۆ كات بەسەر بردن گوێ دەگرن لە مۆسیقا و هەندێكی دیكەش چێژ وەردەگرن لەو كاتانەی تیایدا گوێ لە ئاوازێك دەگرن ، پێگەی (lifehack)  گرنگترین سوودەكانی گوێگرتن لە مۆسیقای وەك ڕاپۆرتێك بڵاوكردۆتەوە ، ئێستا ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی گوێگرتن لە مۆسیقا دەكەیت ئەوە پێویستە ئەم سوودانەی بزانیت.”

سوده‌كانی گوێگرتن له‌ مۆسیقا بریتین له‌:-

– هەركات هەستتكرد خەمباریت  ئەوە تەنها ڕادیۆ یان ئاوازێكی گۆرانی بخەرە سەر كە خۆت پێت خۆشە ئەمە دەرونت ئارام دەكاتەوە.
– ئەو كەسانەی كێشەی خەولێنەكەوتنیان هەیە دەتوانن سوود وەربگرن لە گوێگرتن لە ئاوازی مۆسیقا پێش نوستن بۆ ئەوەی زوتر خەویان لێبكەوێت.

– یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات : ئەگەر دەتەوێت كێشی زیاددەی جەستەت داببەزێت ئەوە كاتی نانخواردن گوێ لە ئاوازی مۆسیقا بگرە ئەمە یارمەتی سوتاندنی چەوری و كالۆری زیاددەی جەستە دەدات.

– هەستی بەختەوەریت پێدەبەخشێت : كاتێك گوێ لە ئاواز و دەنگێك دەگریت كە پێت خۆشە ئەوە هەستی بەختەوەریت دەداتێ بەڵام كاتێك گوێ لە ئاوازێكی خەمبارانە دەگریت ئەوە خەمبار و بێزار دەبیت.
– بۆ ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن كاتێك گوێ لە مۆسیقا دەگرن بەدەم وەرزش كردنەوە ئەوە یارمەیتان دەدات چالاكیە وەرشیەكانیان باشتر بە ئەنجام بگەیەنن.
-مۆسیقای ئارام زۆر بەسوودە بۆ هێوركردنەوەی كەسی نەخۆش بەتایبەت پێش ئەوەی بچنە هۆڵی نەشتەرگەری.
– ئازارشكێنە ، هەندێكجار گوێگرتن لەو ئاوازەی ئارەزووی دەكەیت زیاتر لە خواردنی دەرمانیئازار شكێن كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی ئازاری  جەستە.

– مێشك بەهێز دەكات : ئەو كەسانەی لەتەمەنی لاوێتیدا گوێبیستی مۆسیقا دەبن ئەوە كاتێك دەچنە تەمەنەوە مێشكان بەهێزتر دەبێت لەچاو ئەو كەسانەی لە تەمەنی لاوێتیدا گوێبیستی مۆسیقا نابن.

– شارەزایانی بواری دەرونی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن گوێگرتن لە مۆسیقای كلاسیكی چارەسەری خەمۆكی و پەستانی دەرونی دەكات.
– یارمەتیت دەدات زیاتر بەرگەی كەش و ژینگەی ژاوەژاو بگریت بێئەوەی توڕە ببیت.

Back to top button