فواد مه‌عسووم پیاوێكی ترسنۆك و پاره په‌رسته
پاش داگیركردنی كه‌ركووك و تێكشكاندنی ته‌وافق و خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور، له به‌غدا پارێزه‌ری ده‌ستوور كه سه‌رۆكۆماری عێراقه، به ره‌گه‌ز كورده و به‌ده‌نگی كورد چۆته ئه‌و پۆسته، هیچ هه‌ڵوێستی نیه، جگه له‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستی نیه، بێدهنگیهكهشی خستۆته خزمه‌تی پێشهڵكارانی ده‌ستوور”.
له‌و باریه‌وه چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ترسنۆكترن پیاو ناو كورد به‌ده‌نگی هه‌موو كورد چۆته پۆستێك كه پۆسته‌كه بۆ كورد له‌ئێستادا زۆر شت ده‌كات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوێكی ترسنۆك‌و و پاره په‌رست و عه‌شق كورسیه، ئاماده نیه هیچ هه‌ڵوێستێك له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی به‌غدا هه‌بێت”.
فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، كه به‌ده‌نگی كورد به هه‌موو حزبه‌كانی كورد له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دایه، تاوه‌كو ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی به‌غدا نیه، به‌رده‌وامه له بێهه‌ڵوێستی ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ناوبراو ناسنامه‌ی پارێزه‌ری ده‌ستووری هه‌یه”.