ئیتر ئه‌مریكا و ئێران له عێراق ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌ك
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له راپۆرتێك دا چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، جوڵه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی له‌عێراقدا، له‌سه‌ر داوایی به‌غدا، وه له‌و باریه‌وه پێشبینی هه‌یه كه ئه‌و داوایه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ مانه‌وه له عێراق له‌چوارچێوه‌ی جێگرتنه‌وه‌ی ناتۆیه له جێگای هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی”.
رۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كردووه، داواكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ مانه‌وه‌ی ناتۆ، نایاسایی نییه، هه‌روه‌ها، پێشتریش ئۆرسۆلا ڤۆندێر لایه‌ن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: “دوای شكسته‌كه‌ی داعش له عێراق، پێویسته ئێستا سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا سه‌قامگیری بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه، هه‌روه‌ها گوتی: “سوپای ئه‌ڵمانیا به‌ده‌م داوایه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌چێت بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ عێراقییه‌كان، كه خۆی له دووباره بنیاتنانه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌بینێته‌وه له‌گه‌ڵ رێگه‌كانی گه‌یاندنی هاوكاری پزیشكی”.
به‌ڵام له به‌غدا ده‌نگی ناره‌زایه‌تی هه‌یه له‌باره‌ی مانه‌وه هێزه بیانیه‌كان و له‌و باره‌یه‌وه جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان پێویستی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان هه‌یه، هه‌رچی پرسی راهێنان و پێگه‌یاندن و لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كان و راوێژكاره‌كانه، په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌یه، كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه‌سێكی نزیكی عه‌بادییه, ده‌ڵێت: “ته‌نانه‌ت داوای ده‌ستنووسی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی، بۆ مانه‌وه له عێراق و مه‌شق و راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان، كارێكی نایاسیی نییه”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه بۆچوونی هاشم هاشمی، شاره‌زای ستراتیژی وه‌رگرتووه و له‌و باریه‌وه ده‌لێـ” ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی له عێراق له ژێر چه‌تری ناتۆ، دوای داوای په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا دێت، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له عێراق و ئه فغانستان، هاشمی ده‌شڵێت: “خه‌ریكه ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی دێت، به لایه‌نی مه‌یدانی جه‌نگ و مه‌شق و راهێنانه‌كانیشه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش نه‌بێت، له عێراق و ئه‌فغانستان بمێنیته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، باشترین چاره ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی ناتۆوه بێت، چونكه پێویستی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان نییه، ئه‌و شاره‌زایه پێیوایه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه، گۆڕانكارى له هه‌ندێك رۆڵدا بكرێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت بمێنیته‌وه، بۆیه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی ناتۆ جێگه‌ی بگرێته‌وه. ده‌ڵێت: “ئه‌مه‌ریكا ئامانجێكی سه‌ره‌كی هه‌یه، ئه‌ویش وه‌ده‌رنانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی له سووریا و لاوازكردنی رۆڵی تاران له عێراق، بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ناتۆوه كۆتاییه‌كه‌ی دیار نییه، به گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش، ئێران به ته‌نها نابێته دوژمنی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو ده‌بێته دوژمنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆ.
رۆژنامه‌ی “كیهان”ی ئێرانیش له سه‌روتاری رۆژی چوارشه‌ممه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مه‌ریكا بێهیوا ده‌كات, دواتريش ئه‌وانه‌ى واشنتن پشتییان ده‌گرێت و پاڵپشتییان ده‌كات تێكده‌شكێن، و ده‌شنووسێـ”سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌بێته وه‌ڵامی تێكشكێنه‌ر بۆ رق و كینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، واشنتن به درێژایی چه‌ندین ساڵ هاوكاری گرووپه تیرۆریستییه‌كانی كردووه و به‌كاریهێناون بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری سیاسی عێراق بكات، ئێستاش ده‌یه‌وێت، سووننه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
رۆژنامه‌كه له سه‌روتاره‌كه‌یدا باسى لێدوانێكی دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای كردووه له عێراق، كه له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی: “ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سووننه‌كان له عێراق ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، دوای ئه‌وه‌ی شیعه به درێژایی 15 ساڵی رابردوو شكستی هێناوه، له وه‌ڵامی گوته‌كانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، نووسیویه‌تی: “واشنتن له رێگه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی باڵیۆزه‌كه‌یه‌وه، ده‌یه‌وێت عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م و به‌ر له 2003، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی خواستی گه‌لی عێراق و پرۆسه‌ی دیموكراسییه، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت، نه‌خشه‌ی دیمۆگرافیای عێراق رێگه به‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه نادات بۆ دواوه كه پاڵپشتی ده‌كات، ئاماژه‌كردن به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووننه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێو كوتله شیعییه‌كان، پاساو نییه بۆ سه‌ركه‌وتنی كه‌مینه به‌سه‌ر زۆرینه‌دا”.