سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 8ی 3ی 2018 سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكی دا به‌بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان جه‌ختی لە بەرزنرخاندنی خەباتی ئافرەتانی کوردستان کردەوە.

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی یادی 8ی مارس، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، لە پەیامێکدا ڕۆژی جیھانیی ئافرەتانی پیرۆز کردووە.

هاوکات لەگەڵ پیرۆزباییکردن لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووە: ” ڕۆڵی بەرچاوی ئافرەتانی کوردستان بە درێژایی مێژوو بەرز دەنرخێنم”.

Back to top button