ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری موسڵ هۆشداری تووند ده‌دات له‌شنگال و داوایی به‌په‌له گه‌رانه‌وه‌ی قایمقامی شه‌رعی شنگال ده‌كات
له‌باره‌ی دانانی چه‌ند كه‌سێكی ناشه‌رعی و به‌میزاجی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ به‌تووندی هاتۆته سه‌ر خه‌ت و مۆڵه‌تی 15ی رۆژی داوه‌ته پارێزگایی نه‌ینه‌وا كه رێكاری پێویست بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال بگه‌رێته‌وه سه‌ر كار و ئه‌وانه‌یشی به ناشه‌رعی هاتوون لاببرێت”
له‌و باره‌یه‌وه مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچكەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندوو: “ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر داوای خەڵك و ئیدارەی شنگال، كۆبوونەوەی ژمارەی 69ـی بە ئامادەبوونی 27 ئەندام ئەنجام دا و، چەندین بڕیاری لەبارەی شنگالەوە دەركردن، لەوانە ئەوانەی چوونەتە سەر ئیدارەی شنگال، بە ناشەرعی و نایاسایی دانا و بڕیار درا لە ماوەی 15 رۆژدا ئیدارەی شەرعی كە ئێمەین، بگەڕێینەوە سەر كارەكانمان، هەروەها ئەو هێزانەی ناشەرعین رێكاری یاسایی دەرحەقیان بگیرێتە بەر و، ڕەوشی سنوورەكەمان ئارام بكرێتەوە تا ئاوارەكان بگەڕێنەوە، جگە لەوەیش، پێویستە رێگای سحێلە و زوممارو ڕەبیعە و شنگالیش لەگەڵ كوردستاندا بكرێتەوە”.
خەلیل ڕاشیگەیاند: “سەردانی پارێزگاری نەینەوایشمان كرد و لەگەڵیدا كۆ بووینەوە لەبارەی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەن و گرتنەبەری رێكارەكان، بۆ ئەوەی شەرعییەت بگەڕێتەوە بۆ شنگال، پارێزگاریش تێگەییشتنی باشی هەبوو بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان لەو ماوەیەی كە دیاری كراوە، ئەوەیشی خستە ڕوو كە، ئەوان كاروباری خۆیان ڕایی دەكەن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا رێكارەكان تەواو ببن و بگەڕێنەوە شنگال.