یەک سودی سەرۆک کۆمار بنوسن بۆ کورد دە زیانتان پێدەلێم
* سەرۆک کۆمارێک کە لە بۆشایی بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی چەندین رێککەوتنی ژێربەژێر و ئاشکرا دژ بەنەتەوەی کورد کران.
* سەرۆک کۆمارێک بێ جورئەتی ئەو بە دەرفەت بینرا بۆ ئیدامەدان بە بڕینی قوتی کوردستانیان، لاتەریک کردنی لە گشت مافە داراییەکانی.
* سەرۆک کۆمارێک، لەسایەی دەسەڵاتەکانی، بنەمای دروست بوونی عێراق کە شەراکەت و تەوافوقە، گۆڕا بۆ عێراقی تائیفی و سێنتراڵ.
* سەرۆک کۆمارێک، کە بەیەک وشەش نەیتوانی قسە لەسەر بنپێکردنی مافی کورد لە بارەی دەسەڵاتەکانی فڕۆکەوانی و داخستنی فڕۆکەخانەکان هەرێم بکات.
* سەرۆک کۆمارێک کە میلیشایی تائیفی شیعە، کەرکووک و نیوەی خاکی کوردستانی لێ داگیرکرد، بچوکترین هەڵوێستی نەبوو.
* سەرۆک کۆمارێک کە دواهەمین کەسە لە عێراق ئاگاداری ڕووداو پێشهاتەکانە، توانای ئازادکردنی پاسەوانەکانی خۆی نەبووبێت، کورد چی لێ چاوەڕوان بکات.
*سەرۆک کۆمارێک کە لەسایەی دەسەڵاتەکانی (ئەبرامز) بە حەشد درابێت، هاوکاری وڵاتانیش بۆ پێشمەرگە لە بەغداوە ڕێی لێ بگیرێت چ سەرکۆمارێکە؟.
*سەرۆک کۆمارێک کە نزیکتر لەمن هەلوێستە تائیفیەکانی عەرەب لەنێویشاندا، سەرۆک وەزیران و پەرلەمان دەبینێت دژ بە کورد، پێمان ناڵێت سودی عێراقی بوونی ئەو چیە؟
* سەرۆک کۆمارێک کە شەڕی سحێلا و پردێ و مەخمور ڕوویدا، بەیەک وشەش داوای ڕاگرتنی شەڕی نەکرد دژ بەو هەرێمەی کە ئەو نوێنەرایەتی دەکات، ئەرێ بوون و نەبوونی وەک یەک نیە؟.
*سەرۆک کۆمارێک کە تەنانەت ڕێگا بەخۆی نەدرا بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرۆکی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتەووەکان بکات؟ هەڵوێستی چی بوو ئەرێ لەوێش پۆستەکەی تەشریفاتی بوو؟