ههنگاوی یهكهمی كردنهوهی فڕۆكهخانهی ههولێر 156 عومرهكار سهردانی سعودیه دهكهن
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنی گەشتی نێودەوڵەتی فرۆكەخانەی سلێمانی دەستیپێكرەوەو لەو ڕێگەیەوە 161 عومرەكار ڕاستەوخۆ سەردانی سعودیەیان كرد، كاتژمێر (6:30) خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتەكانی فرۆكەخانەی هەولێر دەستپێدەكاتەوەو لەهەنگاوی یەكەمیشدا، 156 عومرەكار راستەوخۆ سەردانی سعودییە دەكەن.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕاشیگەیاند:” تاوەكو دەستپێكردنی وەرزی دەستپێكردنی فەریزەی حەج گەشتەكانی عومرە بەردەوامیان دەبێت، لەم مانگەشدا 4 هەزار كەس ناوی خۆیان تۆماركردوە سەردانی سعودییە بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە”.
دڵنیاییشدایە عومرەكارانی هەرێمی كوردستان و گوتی:”تكتی فرۆكە ئەمسەو ئەوسەر بڕدراوەو لەڕووی هونەری و سیاسیشەوە هیچ كێشەیەكیان نییە، چۆن لەفرۆكەخانەكانی هەرێمەوە راستەوخۆ سەفەری سعودیەیان كرد، بەهەمانشێوەش لەو وڵاتەوە ڕاستەوخۆ دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان”.