سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/01/4-6.jpg)
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بەرواری ٨ی ئازاری ٢٠١٨، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند”به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئافره‌تانی جیهان به گشتی و ئافره‌تانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و سڵاو و رێزێكی تایبه‌ت بۆ خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانی شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرین”.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانە …
به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافره‌تان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئافره‌تانی جیهان به گشتی و ئافره‌تانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و سڵاو و رێزێكی تایبه‌ت بۆ خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانی شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرین.
بێگومان، ئافره‌تی كوردستان رۆڵیكی مێژووییان له خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بووه و له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خۆڕاگری و قوربانیدانی میلله‌ته‌كه‌ماندا بوون، هه‌روه‌ها به‌شی زۆری ئێش و ئازاری ئه‌م گه‌له له‌سه‌رشانی ئافره‌تان بووه، زێده‌باری ئه‌وه‌ش رۆڵێكی سه‌ره‌كیشی گێڕاوه له‌به‌ره‌وپێشبردنی بواره‌كانی ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تردا. ئه‌مرۆش، كه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی دۆخێكی سیاسی و ئابووری بووه‌ته‌وه، پشكی شێری مه‌ینه‌تییه‌كان و بارگرانیی ئابووری به‌ر ئافره‌ت كه‌وتووه، بۆیه پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌ت و رێزگرتن له قوربانیدان و داواكارییه‌كانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانیان و به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانیان، به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین.
دووباره پیرۆزبایی له ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین به ئاراسته‌ی داكۆكیكردن له شكۆ و مافه‌كانیان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
٨ / ٣ / ٢٠١٨