حەشدی شەعبی جگە لە ئاڵای كوردستان, جلی كوردیش لە كەركووك قەدەغە دەكات
له دوای 16ی ئۆكتۆبهر و داگیركردنی كهركووك و ناوچه كوردستانییهكانی دیكه، لهلایهن حەشدی شەعبی و ھێزەكانی دیكەی عێراق، رۆژ بەڕۆژ بڕیاری ناڕەوا لەدژی كورد و پێكھاتەكانی دیكەی شارەكە دەدرێن و شارەكەش بە سەربازگە كراوە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە وێنهیهكی دەست خواكوڕك كەوتووە، سازدانی ئاھەنگ بە جلوبەرگی نهتهوهیی و میللی لە خوێندكارانی زانكۆی كهركوك قەدەغە دەكرێت، كە زیاتر مەبەست لێی قەدەغەكردنی ئاھەنگگێڕانە بە جلوبەرگی كوردی بەبۆنەی یادەكانی راپەڕین و نەورۆز.
بەڵگەنامەكە واژۆی (عەباس حەسەن تەقی) سەرۆكی زانكۆی كەركووكی پێوهیه، ھێنانەناوەوەی تیپی موزیك و ئامێری دی جەی بۆ سازدانی ئاھەنگەكان بۆ نێو زانكۆ قەدەغەكراوە.
بە پێی زانیاریەكان فەرمانەكە بە ناوی پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت نێردراوە بۆ سەرۆكی زانكۆی كەركووك